AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٢٢ ٠٩:٠١

دوای هێرشی تورکیا بۆ سەر هەولێر؛

بەغدا سەفەری وەزیری بەرگری تورکیا بۆ عێراقی هەڵوەشاندەوە

بەغدا سەفەری وەزیری بەرگری تورکیا بۆ عێراقی هەڵوەشاندەوە

دەوڵەتی عێراق لە کاردانەوە بە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەولێر ڕایگەیاند کە سەفەری وەزیری بەرگری تورکیا بۆ ئەو وڵاتە هەڵدەوەشێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، شەوی سێشەممە دەوڵەتی عێراق هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر پارێزگای هەولێر لە بووە هۆی مەرگی دوو ئەفسەری باڵای سوپای عێراق، ئیدانە کرد و ئەوەی لادانی بەردەوامی سەربازی تورکیا و پێشێل کرانی مەترسیداری سەروەری عێراق، مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەسف کرد.

لە هەنگاوێکی دیکەدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەفەری هلۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا بۆ سەر ئەو وڵاتە کە بۆ سێزدەی ئۆگۆست واتا ٢٣ ی گەلاوێژ بەرنامەڕێزی کرابوو، هەڵوەشاندەوە.

باڵوێزی تورکیا لە عێراقیش دوای هێرشی سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر هەولێر لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بانگهێشت کرا.

شایانی باسە کە سەرەتاکانی ڕۆژی سێشەممە، عێراق ڕایگەیاند کە لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبیلی سەربازی لە ناوچەی سیدەکانی عێراق لانیکەم دوو سەربازی عیراق کوژران. کاناڵی تەلەڤیزیۆنی سومریەش ڕاپۆرتی دا کە جگە لە دە ئەندامی پەکەکە، پێنج هێزی چەکداری عێراقیش کوژراون.

News Code 33651

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha