بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای تەقینەوەکەی لوبنان، ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی لوبنان ئەنجامدا و پشتیوانی عێراقی بۆ گەلی لوبنان دەربڕی.
بەرهەم ساڵح پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میشێل عەون سەرۆکی لوبنان ئەنجامدا و لە بارەی تەقینەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی بەیروتی پایتەختی لوبنان قسەیان کرد .
بەرهەم ساڵح پشتیوانی و پشتگیری حکومەت و گەلی عێراقی بۆ گەلی لوبنان دووپاتکردەوە و پرسە و ماتەمینی خۆشی بۆ کەسوکاری شەهیدەکان دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.
دوای ئەوەی تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەیرووت ڕوویدا و هەزاران کەس بریندار بوون، سەرۆک کۆماری عێراق بۆ سەرەخۆشی پەیوەندی بە هاوتای لوبنانی خۆیەوە کرد.
News Code 33571
بۆچوونی ئێوە