هاویشتنی مووشەکی بالستیک لە قووڵایی زەوی بۆ یەکەم جار لە جیهان

فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا لە هاویشتنی مووشەکی بالستیک لە قووڵایی زەویەوە بۆ یەکەم جار لە جیهان لەلایەن هێزی هەوافەزای سوپاوە لە مانۆڕی پێغەمبەری مەزن ١٤ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا لە پەراوێزی بەڕێوە چوونی قۆناغی کۆتایی مانۆڕی هاوبەشی پێغەمبەری مەزن ١٤ کە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی ڕابردووەوە لە ناوچەی گشتی کەنداوی فارس و تەنگەڵانی هورموز خەریکە بەڕێوە دەچێت، وتی: مانۆڕەکانی سوپا بە گشتی داهێنەری زۆری تێدایە و لە ئەم مانۆڕەدا بۆ یەکەم جار لە جیهان، هاویشتنی مووشەکی بالسیتک لە قووڵایی زەوینەوە لەلایەن هێزی هەوافەزای سوپاوە ئەنجام درا.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەم مانۆڕەدا بە بێ بەکارهێنانی سەکۆ و جیهازات، مووشەکەکان دڵی زەویان هەڵکۆڵی و ئامانجە لە پێش دیاری کراوەکانیان بە وردی پێکا و تێکیان شکاند.

سەرجدار حاجی زادە جەختی کرد: بە ئەم کۆمەڵە جیهازاتە کە ئەمڕۆکە لە بەردەستماندایە دەتوانن هەرجۆرە ئامانجێکی دوژمن لە هەر خاڵێک لە ناوچی کەنداوی فارس، دەریای عومان و ئەقیانووسی هیند بپێکین.

News Code 33493

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =