AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٨ ١٤:٤٣

٥٥ نەخۆشی کۆرۆنایی لە کوردستان دۆخیان ناجێگیرە

٥٥ نەخۆشی کۆرۆنایی لە کوردستان دۆخیان ناجێگیرە

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی کوردستان لە تووشبوونی ٢٣ کەسی تر بە کۆرۆنا لە کوردستان هەواڵی دا و وتی کە ژمارەی نەخۆشە کۆرۆناییەکان کە دۆخیان ناجێگیرە لە نەخۆشخانەکان زیادی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی وتی: ئێستا ١٦٥ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی کوردستان خەوێندراون کە زۆرترین ژمارەیان لە شاری سنە بوون.

نابراو وتیشی: لەماوەی ۲٤ کاتژمێری ڕابردوو دوو کەس بەهۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەست داوە و ئێستا ٥٥ کەس لە بەشی چاودێری تایبەت خەوێندراون.

ڕەزاعی داوای لە خەڵک کرد خاڵە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن و بە ڕەچاو کردنی مەودای کۆمەڵایەتی، بەکارهێنانی دەمامک، شوشتنی دەست و ... خۆیان لەم نەخۆشییە بپارێزن.

News ID 33491

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha