بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە گوشارەکانی ئەمریکا لە دژی چین و ئێران، ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کە ترامپ هێشتا بە ئارەزووەکانی لە دژی ئەو دوو وڵاتە نەگەیشتووە، گۆڕانکارییەکان نیشان دەدەن کە دوو دوژمنی ترامپ مومکینە بەستێنێکی هاوبەشی گەورەیان پێکەوە ببێت.
واشنتۆن پۆست لە درێژەدا بە ئاماژە بە لێدوانەکانی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دانوستانەکانی تاران و پێکەن و گرێبەستی ٢٥ ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتە، ڕاشیگەیاند: ئەو ڕێککەوتنە دەتوانێ هاوکاریگەلی هەواڵگرانە و ئەمنیی نێوان دوو وڵات و لەوان ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە عێراق و سووریا بەرزتر بکاتەوە و پەرە بە ئامادەبوونی کۆمپانیاگەلی چینی لە پڕۆژەکانی رێگەی ئاسن، بەندەرەکان و پەیوەندییەکانی ئێران بدات.
ئەو رۆژنامەیە جەختیشی کرد: پەرەسەندنی هاوکارییەکانی تاران و پێکەن بەر لە هەڵبژاردەکانی خولی نوێی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕازی کردنی ئێران بۆ کێشانە پای میزی دانوستان بە پێی ویستی واشنتۆن دژوارتر دەکات.
Your Comment