بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەرکانی هەماهەنگی لێژنەی ئابووری دەوڵەت، بە ئاماژە بە بەڕێوەبردنی سیاسەت و بەرنامەی تایبەت لەلایەن دەوڵەتەوە لە ئاستی پەڕینەوە لە کێشەکانی ئێستایە، وتی: ئەمریکییەکان چاوەڕوان بوون ماوەیەک پاش دەسپێکی گەمارۆکان، ئابوور وڵات بڕووخێت بەڵام ئەمڕۆ توانیمان بە پلانڕێژی و پشت بەستن بە ئابووری بێ نەوت وڵات ئیدارە بکەین کە ئەوە نواندنی هێز و سەرکەوتنێکی گەورە بۆ نەتەوەی ئێران لە شەڕی ئابووریە.
ناوبراو ڕووبەڕوو بوونەوەی نەخۆشی گشت گیری کۆرۆنا کە نەتەنیا ئابووری ئێران بەڵکوو ئابووری هەموو وڵاتانی جیهانی تووشی کێشەیەکی گەورە کردووە، قۆناغی دیکە سەرکەوتنی دەوڵەت دێتە ئەژمار و زیادی کرد: دەوڵەت لە ئاوەها دۆخێکدا کە تەنانەت هەندێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانیش لە دابین و بڵاو کردنەوەی ڕۆژانی خەڵکیان تووشی کێشە بوون، بە بیری تایبەت و ئامادەیی پێکهاتە و دامودەزگاکان بە هاوکاری خەڵک لە ئەو کێشە پەڕیوەتەوە و دەپڕینەوە.
Your Comment