بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە PeyamaKurd، مەزڵووم کۆبانی لە کاردانەوە بە ئیدعای بەکار هێنانی هێزی منداڵ لە ڕیزەکانی هێزی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)، ڕایگەیاند: لە ئەگەری سەلێمندرانی ئەو پاگەندانە، منداڵانی باسکراو لە یەکە سەربازییەکان وەردەگیرێنەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان دەکرێنەوە. هەروەها کەسانێک کە ئەو منداڵانەیان لە لە یەکەکان وەرگرتووە سزا دەدرێن.
کۆبانی بە ئاماژە بەوەی کە هەسەدە هیچ پلانێکی نییە بۆ وەرگرتنی هێزی ژێر ١٨ ساڵ، ڕاشیگەیاند: ماوەیەکی دوور و درێژە کە لەوبارەیەوە کۆنتڕۆڵ و هەڵسەنگاندنی پێویست ئەنجام دەدرێت.
بۆچوونی ئێوە