بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەشداری کرد لە مەراسیمی پێشوازیی فەرمی لە تەرمی شێخ محەمەد کەسنەزانی رێبەری کۆچکردووی تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی.
شوشتەری لەم مەراسیمەدا کە بە ئامادەبوونی کەسایەتییە سیاسی، حزبی و ئایینیەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، کوڕی شێخ محەمەد کەسنەزانی و رێبەری نوێی تەریقەتی قادری، پرسە و سەرخۆشی کۆماری ئیسلامی ئێرانی گەیاندە شێخ نەهرۆ.
لە گەڵ شووشتەریدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەڤال ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەشدار بوون.
Your Comment