بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر موحەمەد پەرهام فەر بە وتنی ئەوەی کە قاچاخی کاڵا کەمی کردووە، وتی: لە مانگەکانی دوایی بە هۆی دۆخی دراو، کۆنترۆڵەکان بەباشی ئەنجام دران و بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە هاوردەی کاڵای قاچاخ کێشەی دروست کردووە و بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی ئامادەیی دابین کردنی بازاڕیان هەیە.
ناوبراو سەبارەت بە ئاسانکار بۆ هاوردە و بردەی سنووری، وتی: ئامانجی دەوڵەت، ڕێکخستنی هاوردە و بردنەکانە. سەبارەت بە کۆڵبەریش دەوڵەت بڕیاری داوە کە فەرمیی بکاتەوە تا کاروباری سنوورنشینان بە شێوەی کنترۆڵ کراو درێژەیان هەبێت.
بەرپرسی گشطی نووسینگەی پێشگیری لە قاچاخی کاڵا و دراو وتی: سەبارەت بە کاڵا هاوردەییەکانیش دانانی کۆدی کاڵا زەرووری دەبێت. لە ئەو بارەوە لە نێوان بانکی ناوەندی، ڕێکخراوی بازرگانی و گومڕوک هەماهەنگی دەکرێت. پاش بەڕێوە چوونی ئەوە، کەسەکان بە شێوەی سنووردار ئیزنی هاوردە کردنی کاڵایان دەبێت دەتوانن کۆدی کاڵا وەربگرن.
بۆچوونی ئێوە