بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕووحوڵڵا لەتیفی وتیشی: سەرجەم بەشێکی جادەیی مێهران، رێگەیەکی دەریایی خورەمشار و ٧ سنوور و بازاڕچە لەوان باشماخ، پەرویزخان، تەمەرچین، سنووری کیلە، شێخ سلە، شووشمی کرماشان و سەیرابەندی بانە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کراوەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە دانوستانەکان بۆ کرانەوەی سنوورگەلی بازرگانی، زیادی کرد: سنوورگەلی موسافیری بە هۆی پاندۆمی کۆرۆنا لە یەکەمایەتی نییە و تەنیا موسافیرانێک کە دۆخی تایبەتیان هەیە وەک دیپلۆمات و بنەماڵەکانیان، کەسانی دووهاووڵاتی کە لە وڵاتی دیکەدا دەژین، یان نەخۆشانێک کە لە ئێراندا دەرمان کراون و دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ عێراق، دەتوانن لەم رۆژانەدا لە سنوورەکانەوە هاتوچۆ بکەن.
لەتیفی کاتی کرانەوەی سنوورەکانی گرێ دایەوە بە دۆخی کۆرۆنا و ڕایگەیاند: دەکرێ کاڵا پاکژ بکرێت، بەڵام لە جێیەکی قەرەباڵغی مرۆیی لێ بێط، ڕەچاوکردنی پۆرۆتۆکۆلی تەندروستی زۆر دژوارە.
Your Comment