AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٩ ١٦:٥٩

بۆ پێشگری لە تەشەنەی کۆرۆنا؛

بازاڕی مەهاباد بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دادەخرێت

بازاڕی مەهاباد بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دادەخرێت

فەرمانداری مەهاباد لە داخرانی بازاڕ و ناوەندەکانی کڕیاری ئەو شارە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە پێناو پێشگری لە تەشەنەی کۆرۆنا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج شوجاعی لە دانیشتنی بنکەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای شاری مەهاباد ڕایگەیاند: لە رۆژی ١٠ی ئەم مانگە(پووشپەڕ)ەوە هەموو ناوەندەکانی کڕیاری و بازاڕی ئەم شارە جگە لە فرۆشگە زنجیرەییەکانی پێداویستیی خەڵکی، نانەواخانەکان، دەواخانەکان، پزیشکی ئاژەڵان و ناوەندە ئۆرژانسییەکان بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دادەخرێن.

ڕاشیگەیاند: پلان‌داڕشتنی گونجاو و دەستێوەردانی بەپەلە یارمەتیمان دەدا بۆ پێشگری لە پەرەسەندنی نەخۆشی و پساندنی زنجیرەی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

شایانی باسە، شاری مەهاباد بە ٦١ قوربانی کۆرۆناوە لە دۆخی سوور دانراوە.

News ID 33025

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha