بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە سەد و چل و پێنجەمین کۆبوونوەی بنکەی ئابووری دەوڵەت بە ئاماژە بە زەروورەتی تێگەیشتن لە هەلومەرجی سژواری وڵات و تەنگەژەکان بە هۆی گەمارۆگەلی دژە مرۆیی ئەمریکا لە بوارەکانی هەناردەی نەوت، وتی: لە ئەنجامی ئەو گەمارۆیانە گواستنەوەی دراو بە دژواری ئەنجام دەدرێ و لە لایەکی دیکەوە بە هۆی هەلومەرجی کۆرۆنایی و داخرانی هەندێک لە سنوورەکان، هاوردەش بە دژاوری ئەنجام دەدرێت.
ڕۆعانی هەروەها جەختی لە زەروورەتی کۆنتڕۆڵی پابەندییە دراوییەکان لە کەرتی هەناردە و هاوردە بە پێی سیاسەتی دراوی وڵات کرد و وتیشی: دەبێ بانکی ناوەندی بە ڕوونی لێستی ئەوانەی بۆ هاوردە دراویان وەرگرتووە و ئاستی پابەندیان بە بەڵێنەکانیان، بە خەڵکی و میدیاکان و ناوەندگەلی بەرپرس بناسێنێت.
ڕۆحانی جەختیشی کرد: دۆخی ئابووری وڵات بە چەشنێکە کە نابێ بە هیچ چەشنێک ڕاپەڕاندنی یاساکان و بەڕێوەبەریی چالاکانەی دوابخرێت، چونکە خەڵکی چاوەروانیان لە دەوڵەت هەیە.
Your Comment