AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ١ ٠٩:٢٥

لە ئەنقەرە؛

دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی تورکیا دژی شانە نوستووەکانی داعش

دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی تورکیا دژی شانە نوستووەکانی داعش

هێزەکانی ئاسایشی تورکیا سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (شەممە) ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیری ٢٤ تیرۆریستی داعشی لە ئەنقەرە دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی Haber ۷، هێزەکانی ئاسایشی تورکیا سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (شەممە) ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیری ٢٤ تیرۆریستی داعشی و تێکشکاندنی شانە نوستووەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ئەنقەرە دەست پێکرد.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، هێزەکانی ئاسایشی تورکیا لە هەڵمەتێکی بەربڵاو هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ٢٤ کەسی داعشی و لەوان ٤ هاووڵاتی تورک، ١٨ هاووڵاتی عێراقی و ٢ هاووڵاتی سووریا کە وەک شانی نوستووی ئەو گرووپە تیرۆریستییە چالاک بوون و تا ئێستا توانیویانە ٢٢ کەسیان قۆڵبەست بکەن.

News ID 32893

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha