بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ناوەندی ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورە ڕۆژاواییەکان سوپا هەندێ کاری لە سنووری ڕۆژاوای وڵات ئەنجام داوە.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە ئەو مانۆڕە سەربازییە بە ناوی شەهیدانی کوردی موسڵمان لە ڕۆژاوای ئێران بەڕێوەدەچێت و تێدا بنکە و بارەگای هێزە چەکدارە نەیارەکان کە لە هەرێمی کوردستاندایە کراوەتە ئامانج.
ڕاشگەیێندراوە کە ئەو گرووپانە ناچار بوونە لە سنوورەکانی ئێران دوورکەونەوە.
بۆچوونی ئێوە