بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی سەباح، مەولوود چاوش ئۆغڵوو لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەشی لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف هاوتای ئێرانیی، وێرای نیگەرانی دەربڕینی بۆ ناسەقامگیری ئەمنی ناوچە و بوونی کێشەیەکی هاوبەش بە ناوی "تیرۆریزم"، لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی داهاتوو لەبارەی سووریا لە ئاتنی پایتەختی یۆنان بە شێوەی ڤیدئۆکۆنفڕانسی هەواڵی دا.
ناوبراو هەروەها ڕەخنەی لە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران گرت و وتیشی: ئەنقەرە دژی گەمارۆگەلی یەکلایەنەی ئەمریکا دژی ئێرانە.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەو دیدارەدا وێرای نرخاندنی هەڵوێستی تورکیا هەمبەر بە گەمارۆگەلی ئەمریکا، جەختی لە درێژەی گفتوگۆ و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی ئێران و تورکیا کرد.
Your Comment