AP ١٣٩٩ جۆزەردان ١٢ ٢١:٥٤

لە سەر زەوی و زار بووە؛

شەڕی نێوان دوو گوند لە بانە، ٢٠ برینداری لێ کەوتەوە

شەڕی نێوان دوو گوند لە بانە، ٢٠ برینداری لێ کەوتەوە

تێهەڵچوونی دانیشتووانی دوو گوندی سەدبار و سیوچی سەر بە شاری بانە بە هۆی ناکۆکی سەبارەت بە وەبەرهێنان زەویگەلی نیشتمانی، ٢٠ برینداری لێ کەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تێهەڵچوونی دانیشتووانی دوو گوندی سەدبار و سیوچی سەر بە شاری بانە بە هۆی ناکۆکی سەبارەت بە وەبەرهێنان زەویگەلی نیشتمانی لە ئێوارەی رۆژی ڕابردوو (یەکشەممە) ، ٢٠ برینداری لێ کەوتەوە.

محەمەد شاهوەیسی سەرۆکی تۆڕی تەندروستی و دەرمانی شاری بانە وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: ٢٠ بریندارەکە ئێوارەی رۆژی ڕابردوو گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی ئەو شارە. لەمناوە ١٨ کەسیان بە شێوەی سەرپایی چارەسەرییان بۆ کراوە و یەک کەس هەر لەو نەخۆشخانەیە خەوێندراوە و کەسێکیش بە هۆی زەختی برینەکەی لە کاژڵەی سەریدا ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراوە.

هەروەها سەرهەنگ ڕەسووڵ کەرەمی چگینی فەرماندەی ئینتزامی شاری بانە بە ئاماژە بەوەی کە هێشتا سکاڵایەک لەبابەتی ئەو تێهەڵچوونە لای هێزی ئینتزامی تۆمار نەکراوە و ڕایگەیاند: دانیشتنگەلێک لە نێوان مامۆستایان و گەورەکانی دوو گوند بەڕیوە چووە و هەوڵ دراوە ناکۆکییەکان بە بێ سکاڵا و بە شێوەی سازانی بەرامبەر چارەسەر بکرێت.

News ID 32645

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha