بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان ڕایگەیاند:تا ئێستا ١١ هەزار و ٥٤٧ تاقی کردنەوەی کۆرۆنا لە پارێزگا ئەنجام دراوە کە ئەنجامی ٣ هەزار و ١٨٥ حاڵەت ئەرێنی بووە و ٨ هەزار و ٢٠٦ حاڵەتی نەرێنی بووە و ١٥٦ حاڵەتیشی هێشتا ڕانەگەیێندراوە.
ناوبراو ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارە جیاجیانی پارێزگای کوردستان بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاند: سنە ١١١٣ کەس، سەقز ٥١٥ کەس، بانە ٢٨٢ کەس، قوروە ٢٦١ کەس، دیواندەرە ٢٦٤ کەس، مەریوان ٢٦١ کەس، بیجاڕ ١٦٥ کەس، کامیاران ١٦١ کەس، دێولان ١٢٩ کەس و سەوڵاوا ٣٤.
بە پێی ڕاگەیاندنی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان ئاماری ئەو کەسانەی کە بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ١٥٧ حاڵەت کە لەچاو رۆژی رابردوو سێ کەس زیادی کردووە و کە هەر سێیان هی سنە بوون.
تا ئێستا ٤١ کەس لە سەقز، ٣٦ کەس لە سنە، ٢٠ کەس لە بانە، ٢٠ کەس لە قوروە، ١٥ کەس لە کامیاران، ٩ کەس لە بیجاڕ، ٧ کەس لە مەریوان، ٦ کەس لە دیواندەرە و ٣ کەس لە دێولان بە هۆی ئەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەست داوە و ١٦٩٣ نەخۆشیش چاک بوونەتەوە.
Your Comment