بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی هاوار نیوز، پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک وێرای ئاماژە بە دواگۆڕانکارییەکانی عەفرین ڕایگەیاند: دەوڵەتی سووریا بۆ هێرش کردنە سەر ناوەندەکانی عەفرین، سریکانی و گرێ سپی لە هێزی ملیشیا کەڵکی وەرگرتووە و لەو هێرشانەدا تەواو بایەخگەلی مرۆیی و ئەخلاقیی پێشێل کردووە و پابەندی هیچ یاسایەکی جەنگی نەبووە.
لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بە ڕفاندنی ٨ ژنی کورد لە عەفرین لە لایەن ملیشیاکانی فیرقەی حەمزەی سەر بە سوپای تورکیا بۆ باج وەرگرتن لە بنەماڵەکانیان کراوە و هاتووە: دەوڵەتی تورکیا مۆڵەتیان بەو جۆرە هەڵمەتانە داوە و لەو ڕووەوە هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەوان و داعش نییە. هەر بۆیە داوا لە هەموو ڕێکخراو و ڕای گشتیی نێودەوڵەتی دەکەین، سەبارەت بە تاوانی جەنگیی دەوڵەتی تورکیا بەرپرسایەتی خۆیان ڕاپەڕێنن و لەبارەی ئەو ڕووداوانە لە عەفرین، گرێ سپی و سریکانی ڕوو دەدا توێژینەوەی نێودەوڵەتیان دەست پێ بکەن.
Your Comment