بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا ڕازی زادە ڕایگەیاند: ٢١٠٠ هەلی کار لە ٩٠٠٠ هەلی کارێک کە ناوەندی بەرەکەت لە ئەمساڵدا بۆ کۆڵبەرەکانی پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەیڕەخسێنێت، تەرخان دەکرێت بە ئازەربایجانی ڕۆژاوا.
ناوبراو دوو شاری سەردەشت و پیرانشاری دوو ئامانجی بنیاتی بەرەکەت بۆ ڕێکخستنی هەلی کار بۆ کۆڵبەرەکان ڕاگەیاند و وتی: ئەمساڵ ٧٠٠ گەڵاڵەی کار لە بواری جیاواز وەکوو پەروار کردنی ئاژەڵ، هەنگداری، پەرواری ماسی و کارگەی بچووکی پیشەیی بەڕێوە دەچێت کە بە گشتی ٢١٠٠ هەلی کار دەڕەخسێنێت.
بە وتەی ڕازی زادە، ٨ شاری تکاب، شاهین قەڵا، شووت، پولدەشت، ماکۆ، خۆی، سەردەشت و پیرانشار ئەو گەڵاڵەیان تێدا بەڕێوە دەچێت.
Your Comment