ورەی بەرخۆدان هێشتاش بەردەوامە/ ئیسرائیل ئاگاداری هێزی ئێمەیە

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی بیستەمین ساڵوەگەری ئازادکردنەوەی باشووری لوبنان ڕایگەیاند: ورەی بەرخۆدان پاش تێکشکاندنی دوژمنان، هێشتاش بەردەوامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێک بۆ ڕادیۆ "النور" بە بۆنەی بیستەمین ساڵوەگەری ئازادکردنەوەی باشووری لوبنان لە بندەستی داگیرکەرانی ڕژیمی زایۆنی، وێرای ئاماژە بە پێگە و بنەماڵەی شەهید عیماد موغنیە، ڕایگەیاند: ئەو ورەیەی کە بووە هۆی تێکشکاندنی دوژمنان هێشتاش بەردەوامە و متمانەمان بە ڕەزمەندەکانمان و کەشی بەرخۆدان زۆرە و لەوە دڵنیاین کە هۆکاری یەکەم لە پرێنسیپی بەرخۆدان پاراستنی ڕۆحی بەرخۆدان بە هەموو توانست و ڕەسەنایەتییەتی.

نەسروڵڵا ڕاشیگەیاند: رێبەرانی زایۆنی ئەزموونی پاشەکشێ لە باشووری لوبنانیان هەیە و دۆسیەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەوڕۆدا پڕاوپڕە لە نامرادی و شکست.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوەش کرد: بەرگریی ئێستا لە دژی دوژمن، دەسکەوتی دەیتا ڕاستەقینەکانن نەک وتاربێژی. بەرخۆدان لە ساڵی ١٩٨٢ەوە پێشبینی دەسکەوتەکانی ساڵی ٢٠٠٠ (ئازادکردنەوەی باشووری لوبنان لە بندەستی ڕژیمی زایۆنی)ی دەکرد. لوبنان دەوڵەمەندە بە بەرگری و ئیسرائیل دەزانێ کە بەرەوڕووی دوژمنێکی کەم توانا نییە.

News Code 32560

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =