بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار ڕەحمانی پوور ڕایگەیاند: هەناردە کردنی کاڵا لە سنووری باشماخی مەریوانەوە پاش یەک ڕۆژ ڕاگرتن و پشوو لە ڕۆژی ڕابرووەوە دەستی پێکردووەتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ڕۆژانە وەجبەی هەناردە کردنی زۆر لە سنووری باشماخەوە بۆ عێراق دەنێردرێت، زیادی کرد: یەکامیەتی کاڵای هەناردە کردن لە گومڕوکەکانی پارێزگا بە میوە و تەڕەبار و ئەو شتومەکانەیە کە زوو خراپ دەبن.
بەرپرسی گشتی گومڕوکەکانی کوردستان وتی:چالاکی لە بازاڕچەی سەیرانبەندیش لەسەر داوای لایەنی عێراقی تا ڕۆژی سێشمەممە شەشی جۆزەردان داخرا بوو و بە پێی هەماهەنگییەکان ئەمرۆ سێشەممە دیسان کاریان دەست پێکردووەتەوە.
Your Comment