AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٥ ١٢:٥٩

هەفت کەس بریندار بوون;

ئۆتۆمبیلێک خۆی بە وێستگەیەکی پشکنینی پۆلیسی تورکیا دا کێشا

ئۆتۆمبیلێک خۆی بە وێستگەیەکی پشکنینی پۆلیسی تورکیا دا کێشا

بە هۆی پێکدادانی ئۆتۆمبیلێک لە وێستگەیەکی پشکنینی هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە ئەنقەرە هێزە ئەمنییەکان لەوانە ٥ پۆلیس، ١ سەربازی چەکدار و ١ هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە هۆی پێکدادانی ئۆتۆمبیلێک لە وێستگەیەکی پشکنینی هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە ئەنقەرە هێزە ئەمنییەکان لەوانە ٥ پۆلیس، ١ سەربازی چەکدار و ١ هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون.

بە پێی ئەم هەواڵە، کاتژمێر ٢١:٣٠ خولەک بە کاتی ئەنقەرە لە شەقامی فاتح سوڵتان مێهمەت هەڵکەوتوو لە گەڕەکی ینی ئەمقەرە ئۆتۆمبیلێک بە خێرایەکی زۆرەوە لە وێستگەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیای داوە. پاش ئەو پێکدادانە ژمارەیەکی زۆری هێزی ئەمنی و فریاکەوتن نێدردرانە ئەو شوێنە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پاش دەستگیری عەبدولکەریم.غ شۆفێری ئەو ئۆتۆمبیلە تاقی کردنەوەی خواردنی کحولئ ناوبراو ئەرێنی ڕاگەیێندراوە کە هەواڵە سەرەتاییەکان هۆکاری ئەو پێکدادانەیان کۆنترۆڵ نەبوونی ئۆتۆمبیلەکە بە هۆی بەکارهێنانی کحولیان ڕاگەیاندووە. لێپرسینەوەکان لەو بارەوە درێژەی هەیە.

News ID 32538

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha