AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٣ ٠٩:٠١

ئینترنەشناڵ هەواڵی دا؛

داواکاری ئەمریکا بۆ گفتوگۆی نێوان تورکیا و کوردەکان لە سووریا

داواکاری ئەمریکا بۆ گفتوگۆی نێوان تورکیا و کوردەکان لە سووریا

یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتوویە وەکوو بەشێک لە پلانێکی بەربڵاو بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە سووریا داوای گفتوگۆ لە نێوان هێزەکانی پاڵپشتی تورکیا و کوردی سووریا دەکەین.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ بەرەو پێش بردنی یەکگرتنی لایەنە کوردەکان لە سووریا، ئەمریکا داوای لە کوردی سووریا و هێزەکانی پاڵپشتی تورکیا لە سووریا کردووە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ئەو وڵاتە و بەپێی پڕۆژەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێکەوە گفتوگۆ بکەن.

سەرهەنگ ڕیچ ئۆتزن، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی دەرەوە لە کاروباری سووریا پێشنیاری کردووە کە تورکیا و کوردەکان لە سووریا پێکەوە دانوستان بکەن، ناوبراو پیشنیاری دانوستانی نێوان کوردەکانی سووریا و دەوڵەوتی تورکیای پاش ماوەیەک شەڕ و پێکدادان، بەشێک لە ستراتیژی واشنتۆن سەبارەت بە سووریا ڕاگەیاندووە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وتوویە گفتوگۆ لە نێوان تورکیا و کوردی سووریا دەتوانیت لە چوارچێوەی ڕێگاچارەی سیاسی سووریا و بڕیارنامەی ٢٢٥٤ ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دابنرێت کە داوای ئاشتی گشت گیر لە سووریا دەکات.

نەشناڵ ئینترست هەروەها ڕاپۆرتی داوە کە کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکانی نێوان کوردی سووریا و دەوڵەتی تورکیا بووەتە یەکمایەتیەک بۆ نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا.

News ID 32511

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha