ئازادی قودس نزیکە/ئیسرائیل خەریکە لەناو دەچێت

سوپای پاسداران جەختی کرد: بەڵگەکان وا نیشانی دەدەن کە ئازادی قودس نزیکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا بە بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی قودس و ڕێزگرتن لە بەرخۆدانی فەلەستین و شەهیدانی ڕێگای ئازادی قودس بەتایبەتی شەهید حاجی قاسم سولەیمانی، لە سەر بەردەوام بوونی ڕێگای ئەو شەهیدە جەختی کرد.

لە بەشێک لە بەیاننامەکە هاتووە: بە تێپەڕینی ٧٢ ساڵ لە داگیر کرانی فەرمی فەلەستین بە پیلانی بریتانیا و ئەمریکا لە لایەن زانیۆییەکانەوە و گەمارۆدانی ستەمکارانەی فەلەستینییەکان لە بەرانبەر چاوی هەموو جیهانەوە، هێشتا پرسی فەلەستین لە سەرووی نیگەرانییەکانی ناوچە، نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئیسلامییە.

پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتایبەتی پاش دامەزرانی هێزی قودسی سوپای پاسداران خەونەکانی ئیرسائیل و پاڵپشتەکانی پووچەڵ کردەوە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا هاتووە: بەپشتی خودا بەڵگەکان نیشان لە نزیک بوونی لەناوچوونی ئیسرائیل و بەڵێنی ئازادی قودس دەدەن و هیوادارین جێژنی سەرکەوتنی بەرخۆدان و خوێندنی نوێژ بە پێش نوێژی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە مزگەوتی ئەقسا ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان، بەڕێوە بچێت.

News Code 32490

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =