بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد حاجی ڕەشی ڕایگەیاند کە وادیارە دەوڵەتی ئێستای هەرێمی وکردستان، ناتوانێت چاکسازی بکات و کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات و پەرلەمانی کوردستانیش بە هۆی نایەکسانی نێوان پارتەکانی بەشداری لە پەرلەمان، بنکەیەک نییە کە بتوانێت سنوورێک بۆ دەوڵەت دروست بکات.
نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی لە مەجلیسی عێراق، زیادی کرد کە کێشەی سیاسی، ئابووری و ئیداری هەرێمی کوردستان هەر ڕوو لە زیاد بوونە و ئەندامانی کابینەی ئەم دەوڵەتەش توانایی بەڕێوە بردن و چارەسەری کێشەکنیان نییە و پێویستە پارت و لایەنە سیاسییەکان ڕێگایەک بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە.
نابراو ڕێگاچارەی کێشەکانی ئێستای هەرێمی هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها چاکسازی یاسای هەڵبژاردن لە پەرلەمانی کوردستان بە پێی سیستەمی بنکەکانی هەڵبژاردن و هەروەها دۆخی کەمایەتییەکان لە هەڵبژاردن و پەرلەمان و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێش وەخت لە ماوەی شەش مانگدا پاش هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەت ڕاگەیاند.
ئەحمەد حاجی ڕەشی جەختی کردووە کە ئەبێ لێژنەیەکی هاوبەش لە پارتەکانی بەشدار لە پەرلەمانی وکردستان گفتوگۆکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی عێراق ئەنجام بدەن.
Your Comment