AP ١٣٩٩ گوڵان ٢٨ ١٠:٥٤

لە گەڵ 30 خۆپیشاندەری دیکەدا؛

رێکخەرێکی خۆپیشاندانەکەی دهۆک دەستگیر کرا

رێکخەرێکی خۆپیشاندانەکەی دهۆک دەستگیر کرا

یەکێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی دهۆک بەناوی "بەدەل بەرواری" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و تا ئێستاش ئازادنەکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای نیوەڕۆی  دوێنێ لە پارکی ئازادی ژمارەیەک مامۆستا فەرمانبەرانی شاری دهۆک بۆ داواکاری دابەشکردنی مووچە گردبوونەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی مۆڵەت، رێگەیان پێنەدرا و ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستگیرکران.

بەدەل بەرواری، سەرپەرشتیاری گروپی "کوا پاشەکەوت؟" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دهۆکەوە دەستگیرکراوە.

کوڕەکەشی رایگەیاندووە باوکی لەلایەن هێزەکەوە کە زیاتربوون لە 20 چەکدارەوە دەستگیرکراوە.

لە هەواڵەکاندا هاتووە : ژمارەی بەشداربووانی گردبونەوەکە نەگەیشتووەتە 300کەس، بەڵام نزیکەی 30 کەس دەستگیرکراون و هەڵمەتی دەستگیرکردن تا ئێستاش لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەردەوامە. 

News Code 32424

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha