AP ١٣٩٩ گوڵان ٢٥ ٢٣:٠٩

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان:

ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە ١٩٣٤ کەس

ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە ١٩٣٤ کەس

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە تووشبووانی ١٩٣٤ کەس لە خەڵکی پارێزگای کوردستان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە دوایین ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە کوردستانی تا ٢٤ ی گوڵان، ١٩٣٤ کەس ڕاگەیاند.

ناوبرو وتی:شارکانی سنە ٥٤٣، سەقز ٤٢٠، بانە ٢٢٧، قوروە ١٦٢، دیواندەرە ١٤٧، مەریوان ١١٣، بیجاڕ ١١١، کامیاران ٩٨، دێولان ٨٧ و سەوڵاوا ٢٦ کەس تووشبوونی کۆرۆنا ڤایرۆسن.

ناوبراو زیادی کرد: بەداخەوە ١٣٧ کەس لە خەڵکی کوردستان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە کە ئاماری شارە جیاجیاکان لە خوارەوە هاتووە: سەقز ٣٦ کەس، سنە ٣١ کەس، قوروە ١٩ کەس، بانە ١٩ کەس، کامیاران ٩ کەس، بیجاڕ ٩ کەس، مەریوان ٧ کەس، دیواندەرە ٥ کەس و دێولان ٢ کەس، کە بە پاراستنی هەموو پرۆتۆکۆلە توندروستییەکان نێژراون.

ڕەزاعی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە یەک هەزار و ٩٠ نەخۆش چا بوونەتەوە، وتی: ڕەوتی چا بوونەوەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە پاریزگای کوردستان هەر ڕوو لە زیاد بوونە.

News ID 32397

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha