AP ١٣٩٩ گوڵان ٢٤ ١٢:١٨

هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران؛

قوتابخانەکانی کوردستان ٢٧ ی گوڵان دەکرێنەوە

قوتابخانەکانی کوردستان ٢٧ ی گوڵان دەکرێنەوە

بەرپرسی پەروەردە و بارهێنانی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە هاوکات لەگەل سەرتاسەری ئێران قوتابخانەکانی پارێزگا لە ڕۆژی شەممە ٢٧ ی گوڵانەوە دەکرێنەوە، وتی: چوونەوە یان نەچوونەوەی قوتابییەکان بەدەستی خۆیانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەشید قوربانی ڕایگەیاند: بە پێی مۆڵەتی لێژنەی نەتەوەیی کۆرۆنا لە ڕۆژی شەممە ٢٧ ی گوڵانی ٩٩ چالاکی قوتابخانەکان بەلەبەرجآوگرتنی تەواوی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان و مەودادانەری کۆمەڵایەتی دەست پێدەکات.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە چالاک بوونەوەی قوتابخانەکان، ئامادەبوونی سەرجەم کاربەدەستانی بەڕێوەبەرایەتی و پەروەردەیی لە ڕۆژی شەممە ٢٧ ی گوڵانی ساڵی ٩٩ ەوە زەرووریە، درێژەی دا: ئامادەبوونی قوتابییەکان لە قوتابخانەکان بە حەزی خۆیانە و قوتابییەکان دەتوانن بەس بۆ پرسینی پرسیارەکانیان بچنەوە بۆ قوتابخانە.

قوربانی لە درێژەدا ئەوەشی باس کرد کە لە قوتابخانەن هیچ جۆرە خۆراکێک نافرۆشرێت و بڵاو نابێتەوە.

News ID 32378

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha