AP ١٣٩٩ گوڵان ٩ ١٥:٤٥

وەزارەتی ناوخۆی ئێران:

کاردانەوەی ئێران بە هەڵسوکەوتی ئەمریکا بەرانبەر کۆچبەران

کاردانەوەی ئێران بە هەڵسوکەوتی ئەمریکا بەرانبەر کۆچبەران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی نیگەرانیی بۆ هەلومەرجی ڕاگرتنی ١٥٠٠ کۆچبەری دەستبەسەرکراوە لە ئەمریکا، جەختی کرد: ڕژیمی ئەمریکا دەبێ وەڵامدەری هەڵسوکەوتی لاوازی خۆی لە گەڵ کۆچبەران بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتەردا بە دەربڕینی نیگەرانیی بۆ هەلومەرجی ڕاگرتنی کۆچبەران لە ئەمریکا، نووسی: نیگەرانین بۆ ڕاپۆرتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی شێوەی ڕاگرتنی یەک هەزار و ٥٠٠ کۆچبەر لە زیندانەکانەکانی ئەمریکا لە هەلومەرجێکی چروپڕ و ناتەندروستانە.

دەزگای دیپلۆماسی جەختی لەوەش کرد: ڕژیمی ئەمریکا دەبێ بۆ هەڵسوکەوتی لاوازی لە گەڵ ئەو کۆچبەرانە وەڵامدەر بێت و ئازادیان بکات!

News Code 32178

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha