AP ١٣٩٩ گوڵان ٨ ١٦:٣٦

ڤاکسەنی کۆرۆنای ئاکسفۆرد تا ٣ حەوتەی تر دێتە بازاڕ

ڤاکسەنی کۆرۆنای ئاکسفۆرد تا ٣ حەوتەی تر دێتە بازاڕ

کۆمپانیایەکی هیندی دەیەوێ ڕەوتی بەرهەم هێنانی ڤاکسەنی کوڤیدی ١٩ی داڕشتراوەی زانکۆی ئاکسفۆرد لە دوو تا سێ حەوتەی داهاتووەوە دەست پێ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئێکۆنۆمیک تامیز، کۆمپانیایەکی سێرۆم (Serum)ی هیند بۆ بەرهەم هێنانی دەرمان و ڤاکسەن ڕایگەیاند کە دەیەوێ ڤاکسەنی کوڤیدی ١٩ی داڕشتراوەی زانکۆی ئاکسفۆرد لە ماوەی دوو تا سێ حەوتەی داهاتوو بباتە قۆناغی بەرهەم هێنانی بەرفراوانەوە.

ئەو کۆمپانیایە هیوادارە لە ئەگەری سەرکەوتوو بوونی تاقیکاریی ڤاکسەنی زانکۆی ئاکسفۆرد لە سەر مرۆڤ، تا مانگی ئاکتەوبر (ڕەزبەر و خەزەڵوەر)ی ئەمساڵی زایینی، ڤاکسەنەکە لە بازاڕدا بڵاو بکاتەوە.

ئادار پۆناواڵا بەرێوەبەری ئەو ڕێکخراوە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: تیمی ئێمە هاوکاریی نزیکیان لە گەڵ دوکتۆر هیل لە زانکۆی ئاکسفۆرددا هەیە و ئێمە چاوەروانین کە بەرهەم هێنانی ڤاکسەنی داڕشتراوەی ئەو زانکۆیە لە ماوەی دوو تا سێ حەوتەی داهاتووداد دەست پێ بکەین و تا ٦ مانگی سەرەتایی، مانگانە ٥ ملیۆن دۆز ڤاکسەن بەرهەم بهێنین و لە مانگەکانی دواتر ئەو ڕێژەیە بگەیێنینە مانگانە ١٠ ملیۆن دۆز.

شایانی باسە، پێشتر توێژەرانی زانکۆی ئاکسفۆرد بە سەرپەرەشتیی سارا گیلبێرت، لە داڕشتنی ڤاکسەنی کوڤیدی ١٩ هەواڵیان دابوو و ڕایانگەیاندبوو کە رۆژی هەینی یەکەمین قۆناغی تاقیکاری لە سەر مرۆڤی تێپەڕاندووە.

News Code 32163

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha