بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە تاقیکاری لە سەر ٢ هەزار و ٥٧٥ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، وتیشی: لەو ڕێژەیە گیرۆدەبوونی ١٠٨٣ کەس پشتڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ١٤١٠ کس نەرێنی بووە.
ڕاشیگەیاند: لەو ١٠٨٣ کەسە ٢٧٤ کەسیان لە سەقز، ١٤٢ کەس لە بانە، ٢٦٣ کەس لە سنە، ۵۴ کەس لە کامیاران، ۸۹ کەس لە قوروە، ۶۹ کەس لە مەریوان، ۶۵ کەس لە دیواندەرە، ۴۸ کەس لە بیجار، ۵۹ کەس لە دێولان و ۲۰ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.
فەلاحی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ١١٢ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٣٢ کەس لە سەقز، ٢٠ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە قوروە، ١٦ کەس لە بانه، ٤ کەس لە دیواندەرە، ٨ کەس لە کامیاران، ٧ کەس لە بیجار، ٥ کەس لە مەریوان و یەک کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو ڤایرووسە.
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختی لەوەش کرد: تا ئێستا ٦١٧ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە