بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی بە ئاماژە بە پاراستنی تەندروستیی خەڵکی وەک ئەرکی سەرەکیی زانکۆی زانستە پیشکییەکانی کوردستان و وەدی نەهاتنی ئەو ئاواتە بە بێ بوونی متمانە و هاوکاریی خەڵکی پارێزگا، سەبارەت بە لێدوانی هەندێ کەسایەتی سیاسیی کوردستان لەبارەی ڕێژەی قوربانیانی کۆرۆنایی پارێزگا، ڕوونی کردەوە: پێوەری ئێمە بۆ لێکدانەوەی جۆری مەرگەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاقیکاریی PCRـە، هەر بۆیە ئەوانەی تاقیکارییەکەیان نەرێنی بووە، لە ڕیزی قوربانیانی کۆرۆنادا تۆمار نەکراون.
فەلاحی وێرای نرخاندنی هەوڵی خەڵکی بۆ ڕەچاوکردنی پێشنیارگەلی تەندروستی و لە ماڵ مانەوەیان لە سەر داوای زانکۆی پزیشکی، ڕاشیگەیاند: ڕاگەیاندنەکان تا ئێستا پشتئەستوور بووە بە ئاماری وردبینانە و بەرۆژ و لەمناوە پەیوەندیی ڕاستگۆیانە لە گەڵ خەڵکی، بەستێنی سەرکەوتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییەی ڕەخساندووە.
بۆچوونی ئێوە