بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حشمەت کەریمی ئەمڕۆ بە ئاماژە بە بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا و ئاماری جیهانی تووشبوو بە ئەو نەخۆشییە وتی: ئێستاکە مامناوەندی ئاماری مەرگ لە جیهان بە کۆرۆنا ٢.٥ لەسەدە.
کەریمی درێژەی دا: لە پارێزگای کرماشان تا دوێنێ ٢٦٨ کەس تووشی کۆرۆنا هاتبوون کە بەداخەوە ٣٠ کەسیان گیانی لەدەست داوە.
ناوبراو وتیشی: ئاماری تووشبوو بە کۆرۆنا لە شاری پاوە تا دووی خاکەلێوە ٦ حاڵەت بووە کە بەختەوەرانە لە ئەو ڕێکەوتەوە تا بە ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی پۆزەتیڤ ڕانەگەیێندراوە.
کەریمی وتی: یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی شاری پاوە هاوکاری خەڵک و لە پلەی دووهەمیشدا هاوکاری مێدیاکان و بڵاو کردنەوەی بابەت و هەواڵ و پلەی سێهەم چالاکی هاوکارەکانی ئێمە لە ناوەندی دەرمانی بە شێوەی بەردەوام بووە.
Your Comment