بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە هەژماری کەسیی خۆی لە تویتەر جەختی کرد: ڕاستییەکی بێ خەوش: دیپلۆماتە ئەمریکییەکان دەمێکە کە ئاوەها کارگەلێکیان دەست پێکردووە: کوودەتا، پڕچەک کردنی تیرۆریستەکان، گەش کردنەوەی ئاگری توندوتیژی خێڵەکی، پاڵپشتی لە گواستنەوەی مادەی هۆشبەر، زۆربێژی بە دەوڵەتەکان و کۆمپانیاکان، سیخوڕی لە تەنانەت هاوپەیمانەکانی ئەمریکا، یارمەتی بە دیکتاتۆرەکان، ئەوانەی کە مرۆڤەکان لەت لەت دەکەن و تیرۆریستەکان و ... .
ناوبراو لە درێژەدا هێناویە: بەڵام پەمپێئۆ( ئاغەی سی ئای ئەی یان هەر ئەو وەزیری کاروباری ڕق) و هاوپەیمانەکانی ئەو ئیشەیان بۆ پلەیەکی تەواو نوێ بەرز کردووەتەوە: تیرۆریزمی پزیشکی. هەر بەو بۆنەوەیە کە ویژدانی پەمپێئۆ ئەوەندە پرە لە هەستی شەرم کە ئەو بە ناچار درۆ دەکات.
بۆچوونی ئێوە