کاردانەوەی نەسروڵڵا بە گیرۆدەبوونی ویلایەتی بە کۆرۆنا

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان کاردانەوەی نیشان دا بە گیرۆدەبوونی دوکتۆر ویلایەتی ڕاوێژکاری رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە میدیاگەلی لوبنانی، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لەوبارەیەوە وتی: تووشبوونی برای بەڕێزم دوکتۆر ویلایەتی بە نەخۆشێ کۆرۆنا نەک بە هۆی ڕاوێژکاریی رێبەری باڵا، بەڵکوو بەو هۆیەیە کە سەرۆکی نەخۆشخانەیەکی تارانە.

 وتیشی: ئەو لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە.

ڕاشیگەیاند: کاتێک وەزیران و بەرپرسانی باڵا و پزیشکانی ئێران بەرپرسایەتی لە ئەستۆ دەگرن و زۆر کەسایەتی گەورە لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا دێن، بەو مانایە کە ئەوان و بنەماڵەکانیان خۆیان لەو دۆخس ناشارنەوە، بەڵکوو لە پەنای خەڵکی بەرەنگاری ئەو نەخۆشییە دەبنەوە و ئەوە بۆیان جێی شانازییە.

News Code 31561

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =