بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محمەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تویتەریی خۆیدا نووسی: دۆناڵد ترامپ بە شێوەی دژبەرانە پەرەی داوە بە گەمارۆگەلی نایاسایی ئەمریکای بۆ بردنەدەرەوەی سەرچاوەگەلی پێویستی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کۆویدی ١٩؛ ئەوە لە کاتێکدایە کە هاووڵاتیان بە هۆی ئەو ڤایرووسە گیانیان لە دەست دەدەن.
ناوبراو جەختی کرد: جیهان چیتر ناتوانێ لە بەرامبەر تیرۆریزمی ئابووریی ئەمریکا کە گرێی خواردووە بە تیرۆریزمی پزیشکییەوە بێدەنگ بێت.
Your Comment