بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر نەوبەخت بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە هەژماری کەسیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: پاش هەماهەنگی لە گەڵ وەزیری تەندروستی و پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ سەرۆکی زانکۆکانی زانستە پزیشکییەکانی قوم، گیلان و شەهید بەهەشتی تاران و ڕاگەیاندنی ئامادەیی دەوڵەت بۆ هەر جۆرە یارمەتیەک لەوانە پشتیوانی دارایی بۆ ڕێگری و ڕووبەڕوو بوونەوەی کرۆنا، بڕی ٥٣٠ ملیار تمەن بە وەزارەتی تەندروستی و دەرمان تەرخان کرا.
سەرۆکی ڕێکخراوی بودجە هەواڵی دا؛
٥٣٠ ملیار تمەن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کرۆنا لە ئێران تەرخان کراوە

سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە لە تەرخان کردنی ٥٣٠ ملیار تمەن بۆ وەزارەتی تەندروستی بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی کرۆنا هەواڵی دا.
News ID 31172
Your Comment