شەمەندەفەری مێترۆ و پاسەکانی تاران شەوانە خاوێن دەکرێنەوە

شارەوانی تارن بە ئاماژە بە هاتنی کرۆنا بۆ ناو ئێران وتی: لە بەڕێوەبەریاتی شاری لە مێترۆ، باسەکان و فەزای گشتی بیرگەلێکمان کردووەتەوە و لە هەمان پێوەندیدا شەمەندەفەری مێترۆ و پاسەکان هەر شەو خاوێن دەکرێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیروز حەناچی، پاش ئامادە بوون لە شوێنی دەنگدان و خستنی دەنگی خۆی لە سندوقی دەنگدان ، بە وتنی ئەوەی کە دەنگدان باشتر لە دەنگ نەدانە، وتی: هەموومان ئەبێ دەنگ بدەین و لە چارەنووسی خۆمان بەشداری بکەین تەنانەت ئەگەر ئەوە نەبێت کە ئێمە دەمانەوێت بەڵام ئەبێ لە هەمان کەشێکدا کە تێداین کاریگەر بین.

شارەوانی تاران سەبارەت بە هەوڵەکانی بەڕێوە بەرایەتی شاری بۆ بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆناش وتی: بەداخەوە ئەو ڤایرۆسە هاتووەتە ناو ئێرانەوە و بە پشتی خودا بە ئەو هەوڵانە کە دراوە بتوانین ڕەوتی بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە کۆنترۆڵ بکەین و ڕێگریی لێ بکەین.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی شاری ئێە لە مێترۆ، باس و کەشی گشتی بڕیارگەلێکمان داوە، زیادی کرد: شەمەندەفەری مێترۆ و پاسەکان هەر شەو خاوێن دەکرێنەوە و جگە لە ئەوە بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی پەیامگەلێکی پەروەردەییمان لە ناو شار بڵاو کردووەتەوە. ئاڵبەت لە ئەو بوارە ئەرکمان نییە بەڵام وەکوو یاریدەدەر کار دەکەین.

News Code 31132

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha