AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ٣ ٠٨:٠١

وتەبێژی حەشدی:

خەونەکەی مەسعوود بارزانی بۆ سازدانی حکوومەت لە کەرکووک زڕا

خەونەکەی مەسعوود بارزانی بۆ سازدانی حکوومەت لە کەرکووک زڕا

وتەبێژی حەشدی شەعبی لە میحوەری باکووری عێراق کاردانەوەی بە لێدوانەکانی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە کەرکووک نیشان دا و وتی: خەونی تۆمان بۆ سازدانی حکوومەت لە کەرکووک زڕاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسلە، عەلی حسێنی وتەبێژی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی با ئاماژە بەوەی کە حەشدی شەعبی بەشێکە لە سیستەمی ئاسایشی فەرمی عێراق و ئیدارەی ناوخۆی کەرکووک بە پۆلیسی خۆجێی و هێزی ئاسایشە، وتی: لە دوای هێرشی داعش بۆ گرتنی کەرکووک، هێزی حەشدی شەعبی لە هاوێری ئەو شارە ئامادەبووە، نەک لە ناوخۆی.

شایانی باسە، بارزانی لە لێدوانێکدا ئیدعای کردبوو کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە یارمەتیی هەندێک لە کوردەکان کە ئەو بە خەیانەتکار تۆمەتباری کردوون، هەنگاویان ناوەتە کەرکووک و ئەو پارێزگایەیان خستۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان.

حسێنی لە درێژەی وەڵامی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، وتیشی: هێزی پێویست لە کەرکووک ئامادەن و حەشدی شەعبی لە پرسە ناوخۆییەکانی ئەو پارێزگایە دەستێوەردان ناکات.

بیریشی هێنایەوەە: لە کاتی دامەزرانی حەشدی شەعبی بە فتوای مەرجەعیەتی باڵای ئایینی عێراق، هەمووان ئاگاداری تۆمەتە چەندپات‌کراوەکانی مەسعوود بارزانی لە دژی ئەو ڕێکخراوەن؛ چونکە حەشدی شەعبی خەون و خولیای ئەویان بۆ سازدانی حکوومەتێکی کورد لە ناو برد.

ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی جەختیشی کرد: تۆمەتەکانی بارزانی بێ بنەمایە و بۆی نییە تۆمەت لە حەشدی شەعبی بدات. حەشدی شەعبی ڕێکخراوێکی فەرمی و تایبەت بە هەمووی خەڵکی عێراقە و نەک تەنیا کەرکووک.

حسێنی لە کۆتاییدا هیوای خواست کە بارزانی بە زانیارییەکانیدا بچێتەوە، چونکە تۆمەت لێدانی لەو چەشنە بە سوودی هیچ کەسێک نییە.

News Code 31125

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha