بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە لە نەهرەین، عەلی ورهان ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژەی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو زیادی کرد : ژمارەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ۱۹ بنکەیە. لە ناوچەی کانی ماشێن سەر بە پارێزگای دهۆک گەورەترین بنکەی سەربازی تورکیا هەیە کە. نزیک بە ۱۵۰۰ سەرباز و هۆکاری هەواڵگری و جیهازاتی سەربازیی لە خۆی جێ داوە.
ئەو ئەندامەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە وتیشی : زۆربەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە پارێزگای دهۆکن کە زۆربەشیان بنکەی کاتین واتا هێزەکانی تورکیا ڕۆژانە دەچنە ناویانەوە و لێی دەردەچن و ئەو بنکەیە لە قووڵایی ۱۰ کیلۆمەتری خاکی عێراقە.
ورهان ڕایگەیاند: بەڵام بنکە نەگۆڕەکان لە شارەکانی هەرێمی کوردستانە کە هەزاران سەرباز و ئەفسەریان تێدایە.
شیاوی باسە کە هەبوونی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق خاڵی ناکۆکی نێوان بەغدا و ئەنقەرەیە و دەوڵەتی عێراق چەندین جار داوای لە تورکیا کردووە کە هێزەکانی لە عێراق بباتە دەرەوە.
بۆچوونی ئێوە