دەستگیری ئەو کەسەی دەنگۆی گەیشتنی کرۆنا بە کوردستانی بڵاو کردەوە

سەرۆکی پۆلیسی زانیاریی فەرماندەیی کوردستان، وتی: ئەو کەسەی گرتەی دەنگۆی گەیشتن و پەرەسەندنی کرۆنا لە کوردستان لە پێناو ئاڵۆزکردنی ڕای گشتی، بە هەوڵی پۆلیس دەستگیر کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ مەهدی دانش پوور ئەوڕۆ (پێنج‌شەممە) وێرای ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدئۆیی لەبارەی پەرەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا لە کوردستان و تووشبوون و خەواندنی کەسێک بە هۆی ئەو نەخۆشییە لە نەخۆشخانەی شاری سنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وتی: ئەو بابەتە ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە پارێزگا و وڵاتدا بووە و بۆتە هۆی ئاڵۆزبوونی ڕای گشتی و تەندروستی دەروونیی خەڵکی خستۆتە مەترسییەوە و هاوکات بۆتە هۆی کەڵک‌ئاوەژۆیی کەناڵ و میدیاگەلی دوژمن.

سەرۆکی پۆلیسی فەتای فەرماندەیی ئینتزامی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: پاش ڕەت کرانەوەی بابەتەکە لە لایەن زانکۆی زانستە پزیشکییەکان و بە هاوئاهەنگی باڵی دادگایی ئەو کەسە کە ٤٣ ساڵ تەمەنی هەیە دەستگیر کرا و پاش دان هێنان بە تاوانیدا، هۆی ئەنجامدانی ئەو کارەی، گەمە و یاری لە گەڵ هاوڕێکانی ڕاگەیاندو هەندێ کۆتایی گرتەکەیان بە ئانقەست قرتاندووە کە گەمەجار بوونی بابەتەکە دەسەلمێنێت،

شایانی باسە، دوو رۆژ لەوە پێش هەواڵگەلێک لە فەزای مەجازی و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی تووشبوونی بازرگانێکی چینی بە ڤایرووسی کرۆنا و خواندنی لە نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە و پاشان گواسترانەوەی بۆ نەخۆشخانەی تەوحید بڵاوبۆوە و کەسێک لەو گرتەیە بە دەنگ پاگەندە دەکات کە تووشبووی کرۆنا بڕیارە بگوازرێتەوە بۆ تاران.

News Code 30898

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha