AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٢ ١٥:٣٣

جێگری میراتی فەرهەنگی کوردستان رایگەیاند:

۱۰ ئاسەواری مێژوویی کوردستان نۆژەن دەکرێتەوە

۱۰ ئاسەواری مێژوویی کوردستان نۆژەن دەکرێتەوە

جێگری میراتی فەرهەنگی ئیدارەی گشتیی میراتی فەرهەنگی پارێزگای کوردستان، وتی: ۱۰ ئاسەواری مێژوویی کوردستان ڕادەستی سندووقی بووژانەوە و وەبەرهێنان کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ڕەشیدی جێگری میراتی فەرهەنگی ئیدارەی گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری پارێزگای کوردستان، ڕایگەیاند: ۱۰ ئاسەواری مێژوویی ناسراوەی کوردستان بە مەبەستی ڕادەست کردن بە کەرتی تایبەتی و گۆڕینی پێناسەی وەبەرهێنان، ڕادەستی سندووقی بووژانەوە و وەبەرهێنان کرا.

ڕاشیگەیاند: ئەو ئاسەوارانە بریتین لە عیمارەتی موشیرئەدیوان، ئازموودەی ئەردەڵان، عیمارەتی خوسرەوئاوا، حەمامی خان، عیمارەتی ئەمجەد، خانەی پیرمورادی، حەمامی حاج ساڵح، یانەی ئەحمەدی، یانەی جەواهری و حەمامی عەبدولخالق.

ڕەشیدی بیری هێنایەوە کە کاروباری ڕادەست کرانی حەمامی خان و حەمامی عەبدولخالق بە کەرتی تایبەتی کۆتایی پێ هاتووە و ئێستا وەک سفرەخانەی نەریتی و کافەی گالەری کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.

News Code 30654

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha