بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتە فیلمی کوردی "ئەویتر"(دیگری) لە دەرهێنان و بەرهەم هێنانی هاوبەشی سامان حسێن پوور و ئاکۆ زەند کەریمی، دیمەن زەندی، ئەنجومەنی سینەما گەنجانی ئێران، کۆمپانیای تەلەفیلمی ڕاویندەر داکای هیندستان، خەڵاتی باشترین فیلمهەڵگریی لە سێزدەهەمین فێستیڤاڵی کۆستێندرۆفی سێربیای مسۆگەر کرد.
لەو فێستیڤاڵە کە لە رۆژانی ١٣ تا ١٨ی ژانڤیەی لە گوندی سینەمایی کۆستێندرۆف لە ٢٥٠ کیلۆمەتریی بێلگرادی پایتەختی سێربیا بەڕێەوە چوو، خەڵاتی باشترین فیلمهەڵگری ئاراستەی حامد بقائیان فیلمهەڵگریی "ئەویتر" کرا.
فێستیڤاڵی کۆستێندرۆفی لە لایەن ئەمیر کاستاریکا دەرهێنەری ناسراوەی سێربیا و براوەی دوو خەڵاتی نەخڵی زێڕینی کەن، دامەزراوە و هەرچی ساڵ بە بەشداریی سینەماگەرانی لێهاتووی جیهان بەڕێەوە دەچێت.
"ئەویتر"، بەسەرهاتی پیاوێکە کە کەسێکی دی جێی ئەوی گرتۆتەوە. ئەم فێلمە پێشتر خەڵاتی دووهەمی بەشی سینەما و کتێبی لە سی و شەشەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران پێبەخشراوە.
بۆچوونی ئێوە