بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە هەنگاوی میکانیزمی پەلەپیتکەی سێ وڵاتی ئەورووپی لە ژێر گوشاری ئەمریکا، وتی: ئەورووپا بەو هەنگاوە دەیەوێ تاوانەکان بخاتە ئەستۆی ئێران چونکە هەلومەرجی ئێستای بەرجام گونجاو نییە و بەو پێیە کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێران ئاسایی و ڕەوایە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە درێژەدا بە ئاماژە بە داکەوتنی فرۆکەگەلی ئۆکراینی لە ئێران، وتی: زانیاریگەلێکمان بە دەست گەیشتووە کە لە کاتی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی لە ئێران، لانی کەم ٦ فرۆکەی ئێف- ٣٥ی ئەمریکی لە نزیکیی سنوورەکانی ئێراندا گەشتیان دەکرد. ئەگەرچی ئەو زانیاریانە دەبێ لێک درێنەوە و پشتڕاست بکرێنەوە.
بۆچوونی ئێوە