بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: " گرژی و توندوتیژی له‌ناوچه‌كه هه‌یه، به‌وهۆیه‌شه‌وه ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی كه‌شێكی نائارام و ناسه‌قامگیر بووەته‌وه".
هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین و ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌ره‌و هێوری بڕوات و ئارامی و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كه.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین و ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا بێت ئه‌نجامیده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌ره‌و هێوری بڕوات و ئارامی و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كه".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووە کە ئه‌ركی له‌پێشینه‌مان پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت، هه‌وڵه‌كانیشمان به‌ئاراسته‌ی كۆتایی هێنان بهگرژیی و ئاڵۆزییه‌كان خستوتهگهڕ.
ئەوەشی خستەڕو، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام ده‌بن و دڵنیاییشدایه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و وتی: "خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا بێت ده‌یكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كوردستان ئارام بمێنێته‌وه".
Your Comment