بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی پرسەنامەکەی محەمەد حاجی مەحموود سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا، بە گوێرەی خوارەوەیە:
بەڕێزان بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران
بنەماڵە و کەسوکاری فەرماندە سەردار قاسم سولەیمانی
بیستنی هەواڵی شەهیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران دڵتەنگ و نیگەرانی کردین.
فەرماندە لە کاتە پێویستەکاندا هاوکاری و پشتیوانیی گەلی ستەملێکراوی کوردستانیان کردووە بەتایبەت لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.
داواکارین لە یەزدانی مەزن گیانی بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت و ئەمەش دوا ناخۆشیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.
انا للە و انا الیە راجعون
محەمەد حاجی مەحموود
Your Comment