نامەیەکی گرینگی نوێنەرانی مەجلیس بۆ رێبەری باڵای ئێران   

 نواینەرانی مەجلیسی ئێران نامەیەکیان بۆ ڕێبەری باڵای ئێران ناردووە سەبارەت بە زەروورەتی تۆڵەسەندنەوەی بە زەبر لە هۆکارەکانی شەهادەتی سەردار قاسم سولەیمانی.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرانی مەجلیسی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی نووسییان: هەڵمەتی گەمژانەی دەوڵەتی ئەمریکا لە تیرۆری سپەهبۆد شەهید قاسم سولەیمانی، سەیدولشوهەدای بەرخۆدان، قارەمانی نەتەوەیی و سەرداری دڵەکان، خاڵێکی وەرچەرخانی گرینگ و مێژوویی دەبێت لە بەرەنگاریی بەرەی زاڵمان و بە تایبەتی ئەمریکا.

 بەرپرسانی دەوڵەتی ئەمریکا بەم کارە تیرۆریستیە هەوڵیان دا کە میحوەری بەرخۆدان لاواز بکەن و مانەوەیان لە ناوچەکە زیاتر بێت.

ئەوان بە  شەهید کردنی یەکێک لە باڵاترین بەرپرسانی ئێران و قبووڵ کردنی بەرپرسیارێتیەکەی بە فەرمی ، لە دوای ئەوەوە بوون کە کۆماری ئیسلامی ئێران سووک بکەن و گومان لەوەدا نییە  کە ئاستی کاردانەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەم کارە تیرۆریستیە لە ئاستی ناوچەکە و جیهان دەبێت.

نوێنەران نووسیویانە شرۆڤەی ئێمە لە مەجلس سەبارەت بە دۆخە و بژاردەکانی بەردەم ئەمەیە؛

یەکەم؛ تۆڵەی بە زەبر زەروورییە کە هەر وەک خۆتان وتتان دەبێ ئەم تۆڵە کردنەوە ئەوەندە گەورە بێت کە تاڵیەکە لە زەینی هەموو دژبەران بە تایبەتی ئەمریکا بمێنێتەوە تاکوو  ببێتە ڕێگر لە بەردەم تەشهیری دووبارەی ئەون بە نیشتمان و سەربازانی وڵاتەکەمان.

دووەم؛ ئەم تۆڵە بەزەبرە لە کاتی پێویست بە شێوەی راستەوخۆ و سەربازی بێت و بە زووترین کات جێبەجێ بکرێت کە بێ گومان هەژمونی لاستیکی ئەمریکا تێکدەشکێنێت و بەرپرسانی دەوڵەتی ئەمریکا تا سسەر ئێسقان هەستی پێدەکەن و دەفامن کاتی لێدەو بڕۆ تەواو بووە.

جگە لەمەش زەروورییە جەخت لە سەر چوونەدەرەوەی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بکرێت و ئەم ئامانجە ستراتێژیکە بە یارمەتی بەرەی بەرخۆدان بێتە دی.

News Code 30343

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =