ئەمریکا بجووڵێت ئەو شوێنەی زۆر خۆشی دەوێت خاپووری دەکەین

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: بە دڵنیایەوە تۆڵەی سەخت لە ئەمریکا دەکەینەوە و ئەگەر بێتو بجووڵێن ئەو شوێنەی زۆریان خۆش دەوێت خاپووری دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی سەردار شەهید حاجی قاسم سولەیمانی لە کرمان، ڕایگەیاند: تۆڵەیەکی سەخت، پتەو ، پەشیمان کەرەوەو و تەواوکەر لە ئەمریکا دەکەینەوە.
سەردار سەلامی ڕایگەیاند: سەردار سولەیمانی بۆ ۴۱ ساڵ بەرگی جەهادی لە بەر دەرنەهێنا، ئەو دەیزانی بەرگی جەهاد سەربەرزیی موسڵمانانە. ناو بەدەربوونی کەسایەتی ئەو زۆر زیاتر لە سنوورەکانی ئێران و جیهانی ئیسلام، وای کردووە کە یەمڕح هەموو جیهانی مرۆڤایەتی ئەو ستایش دەکات وەک سەمبۆلی بەرخۆدان و پشتیوانی لە ستەملێکراوان و چەوساوەکان.

فەرماندەی گشتی جەختی کرد؛ قاسم سولەیمانی دوژمنەکانی لە بیاوانەکان، شەقامەکان، دەشت و شاخەکان تا ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە و باکووری دەریای سوور، پێوشوێن گرتووە. ئەو بزاڤی فەلەستینی بووژاندووەتەوە؛ ئەو ڕژێمی زایۆنی لە باریکە خستووەتە گەمارۆی ئاگری بەهێزی فەلەستینییە دلێرەکان. ئەو سیاسەتی ئەمریکای بۆ لەناوبردنی ئاڵقەی ناوەندی بەرخۆدان لە قەراخی مەدیتەرانە واتا سووریا شکست داوە. ئەو ستراتێژی ئەمریکا بۆ تێکدانی ئاسایش و ئەمنیەتی موسڵمانەکانی لە هەموو ناوچەیەکی عالەمی ئیسلام، تێکشکاند.

وتیشی: ئەو جوگرافیای یەکپارچەی جیهانی ئیسلامی پاراست و ڕێگەی نەدا دوژمنە زایۆنییەکان و ئەمریکای جەنایەتکار کە دەسەڵاتی خۆیان لە دابەش کردنی وڵاتانی موسڵمان و بچووک کردنەوە و لاواز کردنی ئەوان دەبینن، خەونی بەتاڵیان بێتە دی. ئەو ڕێگەی نەدا ئەمریکاییەکان بە سەر عێراقدا زاڵ بن .

سەردار سەلامی زیادی کرد:شەهادەتی سەردار سولەیمانی خاڵی دەستپێکەر لە کۆتایی هاتنی پێشوەخت و دەرکردنی ئەمریکاییەکان لە هەموو جیهانی ئیسلام دەبێت.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: دووبارە دەیڵێمەوە، ورەی ئێمە پتەوە. بە دوژمنەکانیشمان دەڵێین ، تۆڵە دەکەینەوە، بەڵام ئەگەر جووڵەیەکی دیکە بکەن، ئەو شوێنەی زۆر خۆشتتان دەوێت، ئاگربارانی دەکەین و خۆتان دەزانن ئەو شوێنە کوێیە.

News Code 30329

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =