مانۆری هاوبەشی ئێران، ڕووسیا و چین بەڕێوە دەچێت

وتەبێژی باڵای هێزی چەکداری وڵات وتی: مانۆری دەریایی سێ قۆڵی ئێران، ڕووسیا و چین لە پێناو تۆکمە و بەرزکردنەوەی ئاسایشی بازرگانی نێودەوڵەتی لە ناوچەدا بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەبووفەزل شکارچی وتەبێژی باڵای هێزی چەکداری سەبارەت بە مانۆری هاوبەشی دەریایی ئێران، ڕووسیا و چین وتی: لە سێ رۆژی داهاتوو ئەو مانۆرە گرینگە لە باکووری ئەقیانووسی هیند و دەریای عەمان بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەو مانۆرە بایەخێکی تایبەتی هەیە، وتیشی: ئەقیانووسی هیند و دەریای عەمان لە ناوچەگەلی کلیلی بازرگانی جیهانی دێتە ئەژمار و وڵاتانێکی زۆر لەو ناوچانەدا هاتوچۆ دەکەن و بەو پێیە بۆ جێگرکردنی ئاسایشی ئەو ناوچەیە گرینگە.

وتەبێژی باڵای هێزی چەکداری ئاماژەی بەوەش دا کە کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا سەلماندوویەتی کە بەردەوام لە پێناو جێگرکردنی ئاسایشی ئاوڕۆکانی نێودەوڵەتی بە تایبەت لە ناوچە گرینگەدا تێدەکۆشی و زیادی کرد: هەڵبەت ئەو مانۆرەش لە پێناو تۆکمە و بەرزکردنی ئاسایشی بازرگانی نێودەوڵەتیدا بەڕێوە دەچێت.

سەردار شکارچی ئاڵوگۆری ئەزموونی نێوان وڵاتانی ئێران، ڕووسیا و چینی لە بواری سەربازی و فریاکەوتن بە گرینگترین ئامانجی ئەو مانۆرە زانی و ڕایگەیاند: بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و دزی دەریایی بەشێکی دیکەی ئامانجەکانی ئەو مانۆرەن.

News Code 30030

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =