AP ١٣٩٥ گوڵان ١ ١٩:٥٦

ئایەتوڵڵا خامنەیی:

حیزبوڵڵای لوبنان مایەی شانازی جیهانی ئیسلامە

حیزبوڵڵای لوبنان مایەی شانازی جیهانی ئیسلامە

ئایەتوڵڵا خامنەیی: بە ئاماژە بەوەی کە بەیاننامەی دەوڵەتی گەندەڵی پڕ و پووچ کە بە دۆلار و پارەی نەوتی دژی حیزبوڵڵا دەرکراوە هیچ بایەخیەکی نییە، جەختیان کرد کە حیزبوڵڵا و گەنجانی مایەی شانازی جیهانی ئیسلامن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری،ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ هەزاران کەس لە ئەندامانی سەندیکای ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی قوتابیانی ئێران،وتیان: بەرەی بەرانبەر بە سیستەمی ئیسلامی هەوڵ دەدات بۆ گۆڕاندنی شوناسی ئایینی و شۆڕشی گەنجانی ئێرانی و گرتنەوەی هیوا،خۆشی و ئەنگێزەیان و تەنیا ڕێکاری بەرەوڕووبوونەوەیان ڕاهێنانی گەنجانی" دیندار، شۆڕشی، پاکداوێن، خۆڕاگر، هۆشیار،خاوەن ورە، هیوامەند، دلێر و لەگیان بردووە" وەک "ئەفسەرانی شەڕی نەرم".

 ئایەتوڵڵا خامنەیی، پاشان بە ئاماژە بە هەندێ گۆڕەپانی شەڕی حکوومەتی کحماری ئیسلامی لەگەڵ بەرەی ئیستکبار و چەوسێنەریی بە سەرکردایەتی ئەمریکا و زایۆنیزم،وتیان: " سەربەخۆیی وڵات لەوانە سەربەخۆیی سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی یەکێکە لەو بوارانە چونکوو دەسەڵاتەکان لەگەڵ هەر وڵاتێک کە بیەوێتلە بەرانبەر دزە و خۆسەپاندنی بیانییەکان بوەستێت و سەربەخۆییەکەی بپارێزێت و هەوڵ بدات بۆ پێشکەوتن بەرەنگاریی دەکەن.

ڕێبەری شۆڕش یەکێک لە سەرەکیترین ئەنگێزەکانی دەسەڵاتە چەوسێنەرەکان بۆ بەرەنگاریی ئێرانی بە دەستپێڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە زانستی ناڤۆکی وەسف کرد و وتیان: ئەگەر لە بەرانبەر ئەم هێزانە تەسلیم بین، بێ گومان دژایەتییەکەیان بۆ پێشکەوتنمان لە بوارییە زانستییەکانی دیکەش پەرەپێدەدەن. چونکوو ئەوان نایانەوێت ئێرانی ئیسلامی هیچ چەشنە پێشکەوتنێکی زانستی، ئابووری و .... ببێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، "ئامادەیی بەهێزی ئێران لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و جیهان، بابەتی فەلەستین، بابەتی بەرخۆدان و شێوازی ژیانی ئیڕانی ئیسلامی وەک دیکەی بوارەکانی شەڕی نێوان بەرەی ئیستکبار و نیزامی ئیسلام زانی.

 جەختیان لەوەش کردەوە کە لە شەڕ دژی دوژمنان، شەڕی نەرم مەترسیدار تر لە شەڕی سەختە لەبەر ئەوەی کە دوژمن لە شەڕی سەختدا تەنیا غەڵەتی زیادە دەکات و هەندێ جار هەڕەشە ی بوردومان لە ئێران دەکات، لە ڕاستیدا ورەی کاری وای نییە و ئەگەریش دەست بۆ ئەم بژاردانە ببات، بە ناو دەمیدا دەدرێت.

 ئەوان ئاماژەشیان دا کە ئێستا شەڕی نەرم دژی نیزامی ئیسلام لە ئارادایە و ئێمە لە بری ئەوەی تەنیا بەرگری بکەین دەبێ هێرشیش ببەین و بۆ سەرکەوتن لەم مەبەستە دەبێ ئەفسەرانی دیندار، شۆڕشی، پاکداوێن، خۆڕاگر، هۆشیار،خاوەن ورە، هیوامەند، دلێر و لەگیان بردوومان ببێت.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی، بە ئاماژە بەوەی کە پاش ۳۷ ساڵ،بەرەی ئیستکبار نەیانتوانیوە کۆماری ئیسلامی ئێران لەناو ببەن یان ڕێگری بکەن لە گەشە و هێزی لە ناوچەکە، وتیان: سەرەڕای هەڕەشە کردەییەکان و پڕوپاگەندەی زۆر، ئەمڕۆ حیزبوڵڵای لوبنان ڕواڵەتی بە هەیبەتی خۆی لە جیهانی ئیسلام نیشان دەدات و دژایەتی کردنی لەلایەن دەوڵەتێکی گەندەڵ، نۆکەر و پڕوپووچ هیچ بایەخێکی نییە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە شکست پێهێنانی ڕژێمی زایۆنی بە دەستی حیزبوڵڵای لوبنان لە شەڕی ۳۳ ڕۆژە و هەڵسەنگاندنی ئەم سەرکەوتنە لەگەڵ شکستی ئەرتەشە بەهێزەکانی سێ وڵاتی عەرەبی لە ڕژێمی زایۆنی، جەختیان کرد کە حیزبوڵڵا و گەنجانی لە خواترسی وەک خۆر دەدرەوشنەوە و مایەی شانازی جیهانی ئیسلامن.  

News Code 3003

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha